Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

ناردنی وتار

 

ڕێنمایی نووسین و ناردن

گۆڤاری «کۆمار» بابەتەکان لە سێ چوارچێوەی «وتار»، «یادداشت» و «ڕەخنەی کتێب» وەردەگرێت؛ ئەو بەرهەمانەی دەپەرژێنە سەر پرسەکانی کوردستان و بەدوای وەڵامێکی ڕوون بۆ پرسەکاندا دەگەڕێن. پێویستە هەر دەقێک بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار یان پرسیارگەلێکی دیاریکراو نووسرابێت و بۆ گەیشتن بەو وەڵامە، بەڵگە و ئارگومێنتی پێویست، و تۆکمە بخاتە ڕوو.

پڕۆسەی هەڵسەنگاندن

دوای وەرگرتنی دەقەکە، سەرەتا ئاستی گونجاویی و پەیوەندیی بابەتەکە بە بواری هزری و سنووری بابەتەکانی گۆڤارەکەوە هەڵدەسەنگێندرێت. پاشان، بەپێی فۆرم و ناوەڕۆکی دەقەکە، بۆ هەڵسەنگاندن (داوەریکردن) دەنێردرێت بۆ لانیکەم یەک پسپۆڕی پەیوەندیدار. هەوڵ دەدەین لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا وەڵامی نووسەران بدەینەوە.

تێبینی: گۆڤاری کۆمار ئەو بابەتانەی پێشتر بڵاوکراونەتەوە، دووبارە بڵاویان ناکاتەوە.

درێژیی دەق

قەبارەی پێشنیازکراوی نووسینەکان بەپێی جۆری بابەتەکە بەم شێوەیە دیاری دەکرێت:

  • ئەو وتارانەی پێکهاتەی باوی وتاری زانستی-توێژینەوەیی پەیڕەو دەکەن: ٤٠٠٠ تا ١٢٠٠٠ وشە.
  • یادداشت، ڕەخنە و پێداچوونەوەی کتێب: ٢٠٠٠ تا ٤٠٠٠ وشە.

ڕەچاوکردنی ئەم سنوورە یارمەتیدەرە بۆ یەکدەستبوونی بابەتەکان و هەڵسەنگاندنی وردتریان.

پەراوێز (پەراوێزی لاپەڕە)

پەراوێزەکان لە کۆتایی هەر لاپەڕەیەکدا دادەنرێن. ڕوونیی سەرچاوەکان بۆ گۆڤاری کۆمار بایەخێکی تایبەتی هەیە. شێوازی ستانداردی ئاماژەدان بە سەرچاوەکان بەم شێوەیەیە:

  • ئاماژەدان بە کتێب: پاشناوی نووسەر، ناوی نووسەر. ناونیشانی کتێب. شوێنی چاپ: ناوی بڵاوکەرەوە، ساڵی چاپ.
  • ئاماژەدان بە وتار: پاشناوی نووسەر، ناوی نووسەر. «ناونیشانی وتار» ناوی گۆڤار، ژمارەی بەرگ، ژمارەی گۆڤار (ساڵی چاپ): ژمارەی لاپەڕەکان.
  • ئاماژەدان بە ماڵپەڕ: پاشناوی نووسەر، ناوی نووسەر. «ناونیشانی بابەت.» ناوی ماڵپەڕ، ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە. ڕێکەوتی بینینی بابەت. لینکی بابەت.

ناردن بۆ گۆڤار

بۆ ناردنی دەقەکانتان، تکایە تەنیا لە ڕێگەی ئیمەیڵی گۆڤارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن. پێویستە نووسینەکە بە فۆرماتی وۆرد (Microsoft Word) بێت و بۆ ئەم ناونیشانەی خوارەوە بنێردرێت:

govarikomar@gmail.com

 

بەڕێوەبەری و دەستەی نووسەرانی کۆمار

  • جەمیل ڕەحمانی: دکتۆرا لە کۆمەڵناسی و توێژەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان.
  • سەحەر باقری: دکتۆرا لە ئابووریی سیاسی و توێژەری بواری ئابووریی سیاسیی ململانێ کۆمەڵایەتییەکان و گەشەپێدان.

کۆمار گۆڤارێکی سەربەخۆ و قازانجنەویسته؛ بەو مانایەی کە لە ڕووی دارایی و هزرییەوە وابەستەی هیچ ڕەوت، پارتێکی سیاسی یان دەوڵەتێک نییە. تیمی بەڕێوەبەری گۆڤار، سەرپەرشتی تەواوی قۆناغەکانی وەرگرتن، پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی وتارەکان دەکەن و بە هاوکاریی داوەرانی پسپۆڕ، دڵنیا دەبنەوە لەوەی بابەتەکان بە وردی، دروستی و کوالێتییەکی زانستیی شیاو بڵاودەکرێنەوە.

 

دکمه بازگشت به بالا